Home
په‌نجه‌ره نوێیه‌کانی ماڵه‌که‌ت - رێنمایه‌ک سه‌باره‌ت به چاودێری لێکردنیان و چۆنیه‌تی کارکردنیان
په‌نجه‌ره‌کانی جۆری PVC-U زوو زوو پاک بکرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کۆن نه‌یه‌نه به‌رچاو. جاره‌کانی پاک کردنه‌وه پێوه‌ندی به بارودۆخی ده‌وروبه‌ر هه‌یه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو جارێک جامه‌کان پاک ده‌کرێنه‌وه پێویسته چوارچێوه‌کانیشی پاک بکرێنه‌وه.
باشترین شێوه‌ی پاک کردنه‌وه بریتییه له به‌کارهێنانی پارچه په‌ڕۆیه‌کی پاک و ماکێکی پاککردنه‌وه به رێژه‌یه‌کی گونجاو. هه‌رگیز چڵکی سه‌ر په‌نجه‌ره به په‌ڕۆیه‌کی وشک یان نیوه وشک مه‌سڕه‌وه چونکه ئه‌مه له‌وانه‌یه چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره‌کانت دابڕووشێنێت.
ئه‌گه‌ر پێویست بێت ده‌توانی له‌پاش شوشتنی جامه‌کان رووبه‌ڕه ناوخۆییه‌کان به ماکێکی سڕینه‌وه‌ی سیلیکۆنی بێڕه‌نگ بسڕیته‌وه.
ئه‌گه‌ر لێبگرێیت چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره‌کانت زۆر پیس بێت، ئه‌وا پێویسته به‌م شێوه‌یه‌ی له سه‌ره‌وه دیاری کراوه پاک بکرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌یه‌ک لانه‌چێت، ئه‌وا پێویسته سه‌ره‌تا به کریمێکی ئاسایی پاکی بکه‌یته‌وه و دواتر به ئاو بیشۆیت.
نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ پاککردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌کان که‌ڵک له مادده‌ی پاککه‌ره‌وه‌ی به‌هێز وه‌ربگریت چونکه ئه‌مه ده‌بێته هۆی داڕووشانی چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره‌کان. به‌تایبه‌تی که‌ڵک له تێلی قاپشۆرین وه‌رمه‌گره چونکه ئه‌مه ده‌بێته هۆت ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌کان هه‌رگیز لانه‌چن.
جام:
جامه‌کان پێویسته به مادده‌یه‌کی پاککردنه‌وه‌ی جامی په‌نجه‌ره‌ی ستاندارد پاک بکرێنه‌وه.لوولاکی په‌نجه‌ره‌کان پێویسته به ئه‌سپایی چه‌ور بکرێن. به مه‌به‌ستی رێکخستنی په‌نجه‌ره‌کان – تاکه بورغی که له بلۆکی فریکشنی ره‌ش هه‌ڵکه‌وتوه رێک بخه.
هه‌ر چه‌نده ده‌سگیره پێویستی به چاودێرییه‌کی زۆر نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دوای ماوه‌یه‌ک به‌زه‌حمه‌ت سووڕا به نه‌ختێک ڕۆنی مه‌کینه به ئه‌سپایی چه‌وری بکه.
ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ی که‌وا ده‌سگیره‌ی ئیگرسیان هه‌یه: هه‌موو ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ی که ده‌سگیره‌یان له ته‌نیشتیان دانراوه به‌شێوه‌یه‌ک دروست کراون که بتوانی په‌نجه‌ره‌کان له ژووره‌وه پاک بکه‌یته‌وه. کاتێک په‌نجه‌ره‌که به‌ته‌واوی ده‌که‌یته‌وه ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌ک راده‌وه‌ستێت که ده‌توانی له ماڵی خۆته‌وه جامه‌کانی ده‌ره‌وه پاک بکه‌یته‌وه. ده‌سگیره‌کان ده‌ره‌تانی ده‌رچوون له حاڵه‌تی خێرا و به‌په‌له‌شیان بۆ دانراوه (4). له حاڵه‌تێکی ئیمه‌رجینسیدا پێویسته په‌نجه‌ره‌کان به‌ته‌واوی بکرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی ده‌ربازبوون بکرێته‌وه (5).
دوای به‌کارهێنان په‌نجه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شوێنی ئاسایی خۆیان.
ده‌رگای جۆری هه‌ره چاكی سیتی كۆله‌كشن بۆ خانوه‌كه‌ت دانراون. ئه‌م ده‌رگایانه هیچ ئاگادارییه‌كی تایبه‌تیان ناوێت و ده‌توانی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ كه‌ڵكیان لێوه‌ربگریت، ته‌نیا ده‌بێ جارجار پاكیان بكه‌یته‌وه و به ئاگادارییه‌وه به‌كاریان بێنیت.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێك له‌و كارانه‌ن كه ده‌بێ بیانكه‌یت و هه‌روه‌ها چه‌ند كارێكن كه پێویسته خۆتیان لێ بپارێزیت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ئاسته‌نگێكت له‌گه‌ڵ ده‌رگاكانی ماڵه‌وه‌تدا نه‌بێت:
بكه ـ به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك جامه‌كان به مادده‌یه‌كی تایبه‌ت به جام سڕینه‌وه پاك بكه‌وه. مه‌كه ـ كرێم یان مه‌لحه‌م به‌كار مه‌هێنه. بكه ـ ده‌رگاكان به سابووناوی گه‌رم بشۆ و وشكیان بكه‌وه. مه‌كه ـ هیچ جۆره بلیچێك به‌كار مه‌هێنه. بكه ـ له‌وه دڵنیابه كه لوولاكی ده‌رگاكان پاك و خاوێنن و تۆزیان له‌سه‌ر نه‌نیشتوه. مه‌كه ـ هیچ جۆره ماده‌یه‌كی پاككه‌ره‌وه یان چرێش به‌كار مه‌هێنه.
ده‌توانی هه‌موو ساڵ جارێك لوولاكی ده‌رگاكان به رۆن چه‌ور بكه‌یت
بكه ـ ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به ده‌رگاكانت ئاسته‌نگێكت هه‌یه ته‌له‌فۆنمان بۆ بكه. ده‌رگاكانت بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ گه‌ره‌نتی كراون. مه‌كه ـ هیچ جۆره كاغه‌زێكی زبر یان ماده‌یه‌كی پاككه‌ره‌وه به‌كار مه‌هێنه.
ده‌رگای پێشه‌وه بۆ قفڵ كردن 1. ده‌رگاكه رابكێشه و خۆی له شوێنی تایبه‌ت به‌خۆی داده‌خرێت. 2. بۆ قفڵ كردنی زیاتر ده‌سگیره‌ی ده‌رگاكه به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵبڕه، قفڵه‌كه‌تی تێ بكه و جارێك بیسووڕێنه.
بۆ كردنه‌وه 3. كلیله‌كه‌ی تێ بكه و یه‌كجار بیسووڕێنه. 4. ده‌سگیره‌ی ده‌رگاكه به‌ته‌واوی دابگره و به‌ره‌ڵای بكه، بۆ چوونه ژووره‌وه كلیله‌كه بسووڕێنه‌وه.
ده‌رگای پشته‌وه بۆ قفڵ كردن 5. ده‌سگیره‌ی ده‌رگا به‌ره‌و سه‌ره‌وه بسووڕێنه و رای بگره، كلیله‌كه‌تی تێ بكه و جارێك بیسووڕێنه.بۆ كردنه‌وه 6. كلیله‌كه‌تی تێ بكه، جارێك بیسووڕێنه و كلیله‌كه ده‌ربكه، ده‌سگیره‌كه به‌ته‌واوی به‌ره‌و خواره‌وه دابگره.
ئه‌گه‌ر لاچه‌كه كار ناكات 7. كلیه‌كه بگۆڕه و بۆ ده‌رچوونی لاچ بیسووڕێنه.
ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه جار جار بورغییه‌كان به رۆن چه‌ور بكه‌یت.